Skip to the content

ئەمڕۆ نزیكەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو شاری هەولێردا هەڵگیرایەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق  (GOV.KRD)- لە دووەم ڕۆژی جەژندا تەنیا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا لەلایەن تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر زیاتر لە پرۆسەكدا كە زیاتر لە هەزار کرێکار و ٦۰۰ ئامێرەكانی شارەوانی تێیدا بەشداربوون، نزیكەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو شاری هەولێر هەڵگیرایەوە.

بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران و سەردانیكەرانی هاووڵاتییانی كوردستان بۆ بازاڕ و پارك و شوێنە گشتییەكانی هەولێر، خۆڵ و خاشاكێكی زۆر كۆبووەوە، بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی شارەكە و پاكڕاگرتنی شارەكە، ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی جەژندا پرۆسەیەكی فراوانی خاوێنكردنەوە لەنێو شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر گوتی: ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی جەژندا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی زیاتر لە هەزار كرێكاری شارەوانی و ژینگەپارێز و ٦۰۰ ئامێری شارەوانییەوە، نزیكەی دوو هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لەنێو شاری هەولێردا كۆكرایەوە و پرۆسەی خاوێنكردنەوەش لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.