بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزی ئاو تاوەكوو ٦ی حوزەیران بەردەوام دەبێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥٪ی قەرزی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاوەكو ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بەردەوامە و ئێستاش بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پێشوازی هاووڵاتییاندان.
پێشتر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاووڵاتیان و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا، بڕیاری لێخۆشبوونی١٥٪ی قەرزی ئاو درا و لەگەڵ كاركردن بە بڕیارەكە هاووڵاتییان بەشێوەیەكی بەچاو پێشوازیان لێی كرد و بە بڕیارێكی باشی دەزانن.