بە بڕیاری مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە سۆران و زاخۆ دەكرێنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ڕۆژی پێنجشەممە 19/5/2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاری دا بە دامهزراندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ، ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كاریگەری زۆری لەسەر پەرەپێدان و بووژانەوەی سێكتەری گەشتوگوزار لە سنووری ئیدارەی سۆران و زاخۆ دەبێت و هەنگاوێكی تری حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ بایەخدان بە سێكتەری گەشتوگوزار و هەروەها ئیدارەكان كە بە بەردەوامیی ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەردوو سنوورەکە دەكەن.