بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین دەكرێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕیاریدا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین.
سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین، سنوورێكی فراوانە و كردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش كاریگەری زۆر باشی لەسەر باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری دامودەزگەكانی شارەوانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە هەمەجۆرەكانی سنوورەكە دەبێت و ئاماژەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە سنووری ڕاپەڕین.
ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر میلاكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانی دا بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری لە هەر یەكە لە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و زاخۆ.