بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن دینار پڕۆژهیهك لە سیدەكان جێبەجێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی شارۆچكەكە، تیمەكانی شارەوانیی سیدەكان پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردنیان لە سنووری شارەوانیی سیدەكان جێبەجێ كرد.
پڕۆژهكه بریتییه لە كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی گوڵانی سنووری شارەوانیی سیدەكان و بە گوژمەی 40 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێرەوە جێبەجێ كرا.
وێڕای جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە، ئێستا چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری دامودەزگەكانی شارەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.