بە گوژمەی ٩٣ ملیۆن دینار پڕۆژەی دانانی كێربستۆن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە باسرمە جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی پڕۆژەكانی شارۆچكەكە، پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و دانانی قالبی كێربستۆن و مەزرای سندووقی بە گوژمەی ٩٣ ملیۆن دینار له گەڕەكی ڕزگاری له سەنتەری شارەوانیی باسرمە جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆژهكه پێكهاتووه لە دانانی کێربستۆن و دروستكردنی مەزرای سندووقی و ئاوەڕۆی لوولەیی و تێكەڵەڕێژكردن، كە ئێستا ٧٥٪ی كارەكانی تەواو كراوە و كاركردن لە بەشەكانی دیكەش بەردەوامە.
ئهم پڕۆژهیه دهكهوێته سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی باسرمە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
ئهم پڕۆژهیه دهكهوێته سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی باسرمە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.