تیمەكانی شارەوانیی ڕزگاری هەڵمەتێكی چاندنی نەمامیان بەڕێوە برد
![](/media/11708/280629992_5377222162340557_2832073366040115471_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132968196110000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری شار و شارۆچكەكان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخێكی زۆری پێدەدرێت و بە بەردەوامیی لە ڕێگەی دامودەزگەكانی شارەوانی و پارك و باخچەكانەوە پڕۆسەی چاندنی نەمام بەڕێوە دەچێت و پڕۆژەی دروستكردنی پارك و باخچە جێبەجێ دەكرێت.
لەم سۆنگەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری شارەوانییەكە، تیمەكانی شارەوانیی ڕزگاری هەڵمەتێكی چاندنی نەمامی جۆراوجۆریان لە جووتسایدی كەلار-ڕزگاری بەڕێوە برد، كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر نەمام چاندران.