تیمەکانی شارەوانی سنووری سیتەك خاوێن دەکەنەوە
![](/media/11790/281149874_309781878000395_8923963332363360054_n-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132971637900000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-بە مەبەستی پاراستنی پاكوخاوێنی سنووری شارەوانیی سیتەك، تیمەكانی شارەوانی هەڵمەتێكی فراوانیان لە سنووری سیتەك ئەنجامدا و چەندین تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران هەڵگیرایەوە كە ژمارەیەكی زۆر ئامێر و كارمەندی شارەوانی لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكەدا بەشداربوون.
كۆكردنەوە و چارەسەركردنی بابەتی خۆڵ و خاشاك یەكێكە لە سێكتەرە گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ڕۆژانە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی هەڵمەتی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن و سەرپەرشتیی كاری كۆمپانیاكانیش دەكەن.