خزمەتگوزاری بە هەشتی حەسارۆک دەگات
![](/media/11950/e95dc430-9c55-401d-a790-6235f0e4b31b.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132973741670000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک.
ڕێکەوتی (29/5/2022) كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕادەگەیەنرێت.
بەپێی ئاگادارییەكی (لیژنەی یەكەمی فرۆشتن و بەكرێدان)ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە لە ڕێكەوتی 26/4/2022 بڵاوكراوەتەوە، ئەو پارچە زەوییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێ كراوە، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) هەر كەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو. زیادكردنەكە لە (30) سییەمین ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگەدارییە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دەست پێ دەكات.
ژمارەی زەوییەكان:
1- 11561 /8ک 93حەسارۆک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 3672 مەتر دووجا.
2- 11834 /8ک 93حەسارۆک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 4752 مەتر دووجا.