Skip to the content

زیاتر لە ٩٢ ملیۆن دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاویی گەڕەكی نەورۆز لە سلێمانی، خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی كەمئاوی لە سنووری شارەوانی سلێمانی،  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی 92,204,940 دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەكات.
گوژمەکە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بە گوێرەی پلانی ٢٠٢٢ بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی لە گەڕەكی نەورۆز/320 سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج دەكرێت، پڕۆژەكەش پێكهاتووە لە ڕاكێشانی بۆڕیی ئاو بۆ ئەوەی کێشەی کەمئاوی لەم گەڕەکە نەمێنێت.