قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری شوێنەوار و پاراستنی شوێنە دێرین و شوێنەوارییەكان لە هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری ئاکرێ بە گوژمەی ١٦٦ ملیۆن ١٢٨ هزار و ٧٠٠ دینار لەسەر داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قشڵەی ئاكرێ نۆژەن دەكرێتەوە.
قشڵەی ئاکرێ، یەکێکە لە بینا کەلەپوورییەکانی قەزای ئاکرێ و دەکەوێتە سەنتەری بازاڕی ئاکرێی کۆن، بە یەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی قەزاکە دادەنرێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەكە، سیمایەکی جوانتر بە شارەکە دەبەخشێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ساڵانە گوژمەیەك بۆ بووژانەوەی سێكتەری شوێنەوار تەرخان بكرێت.