لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 70 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و عێراق سەردانی سنووری سۆرانیان كرد
![](/media/11543/743bdc29-bcdc-4181-9494-59a90cb43095.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132965648950000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران سەردانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان كرد و لەلایەن تیمەكانی گەشتوگوزارەوە بە باشترین شێوە پێشوازیان لێ كرا و هەرچی كارئاسانییەك كە بۆ گەشتیاران پێویستە، پێشكەشیان كرا.
لە چوارچێوەی پلان و بایەخدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە پەرەپێدانی سێكتەری گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستاندا، ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی كوردستانیان كرد.
تەنیا لە ڕۆژانی جەژندا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیییەكانی گەشتوگوزارەوە لە سنووری سۆران، پێشوازی لە زیاتر لە 70 هەزار گەشتیار كرا، بەشێكیان گەشتیاری هەرێمی كوردستان بوون و ئەوانی دیكەش لە پارێزگەكانی عێراقەوە هاتبوون و نزیكەی پازدە هەزار گەشتیاریش لە هۆتێل و مۆتێل، گوندی گەشتیاری و کەپرە گەشتیارییەكان مانەوە.