پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە گوژمەی زیاتر لە ١٣٢ ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری کە دەکەوێتە گەڕەكی ڕزگاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێت، لە ئێستادا بە ڕێژەی ٩٥٪ كارەك انی ئەم پڕۆژەیە تەواو كراون و بە تەواو بوونیشی كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر ئاسانكاری هاتوچۆ لە شەقامەكە دەبێت.