چوار پارچە زەوی دیكە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك دەفرۆشرێن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی 8ی حەسارۆك، سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر چوار پارچە زەوی دیكە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشێت و بۆ ئەوەی بەزوویی خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە 8ی حەسارۆك.
ڕۆژی یەكشەممە (21/6/2022) كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە، ئەو چوار پارچە زەوییانەی كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە دەفرۆشرێن و ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوو پارچە زەوی دیكە بە هەمان شێوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە زیادكردنی ئاشكرادا دەفرۆشرێن.
بەپێی ئاگادارییەكی (لیژنەی یەكەمی فرۆشتن و بە كرێدان)ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە لە ڕێكەوتی 19/5/2022 بڵاوكراوەتەوە، ئەو پارچە زەوییانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) هەر كەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو. زیادكردنەكە لە (30) سییەمین ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگەدارییە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دەست پێدەكات.
ژمارەی زەوییەكان:
11559/8ك 93 حەسارۆك/ ڕووبەڕی زەوی 3672م2 / زەوی بازرگانی/ش.4
11687/8ك93 حەسارۆك/ ڕووبەڕی زەوی 3672م2 / زەوی بازرگانی/ش.4
11944/8ك93 حەسارۆك/ ڕووبەڕی زەوی 3672م2 / زەوی بازرگانی/ش.4
11956/8ك93 حەسارۆك/ ڕووبەڕی زەوی 3672م2 / زەوی بازرگانی/ش.4