ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی "دووکان"یان کرد
![](/media/11490/279906119_362582269239143_1551849509517456436_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132961403180000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە هۆی بایەخدان و پلانی پەرەپێدانی سێکتەری گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆیی و عێراقی و بیانی لە کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە.
لە یەکەم ڕۆژ و دووەم ڕۆژی جەژندا، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی و عێراقی سەردانی پارک و شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد، ڕۆژی سێشەممە لە دووەم ڕۆژی جەژندا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوویان لە شارۆچکەی دووکان کرد بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە شوێنە گەشتیاری و لەنێو ژینگەی جوانی دووکاندا کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.
لە گۆمی فێڵاو لە سنووری چۆمان، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان، ئاهەنگێکی گەورەی بۆ گەشتیاران ساز کرد و بە هەزاران گەشتیاری عێراقی و هەرێمی کوردستان بەشداریان لە چاڵاکییەکانی ئاهەنگەکەدا کرد.