Skip to the content

گوژمەی ۳۳٦ ملیۆن دینار بۆ كارگەی قیڕی شارەوانیی تانجەڕۆ خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار فەرمانی دا بە خەرجكردنی گوژمەی ۳۳٦ ملیۆن دینار بۆ كارگەی قیڕی شارەوانیی تانجەڕۆ لە شاری سلێمانی.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ۱٥%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بە گوێرەی پلانی ساڵی ۲۰۲۲ ڕەزامەندیی خەرجكردنی دراوە.
ئەو ۳۳٦ ملیۆن دینارە بۆ دابینكردنی لم و بوحس و چەوی شكێندراو بۆ كارگەی قیڕی شارەوانیی تانجەڕۆ بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی ڕەزامەندی لەسەر دراوە.