ئەمڕۆ لە گۆمی فێڵاو ئاهەنگێكی گەورە بۆ گەشتیاران ساز دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شوێنە گەشتیارییەكان و پێشوازیكردن لە گەشتیاران، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی جەژندا، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان بە هەماهەنگیی لەگەڵ دامودەزگەكانی سنوورەكە، ئاهەنگێكی گەورە لە گۆمی فێڵاو كە ناوچەیەكی گەشتیارییە ساز دەكات.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، ڕایگەیاند: ئامادەكاریی تەواو بۆ ئاهەنگەكە كراوە و پێشبینیش دەكەین نزیكەی دوو هەزار گەشتیاری ناوچە جیاوازەكانی عێراق و بە هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی بەشداری لە ئاهەنگەكەدا بكەن، لەبارەی كاتی ئاهەنگەكەش گوتی، لە دوای نیوەڕۆوە تاوەكو كاتژمێر 7 بۆ 8 ی شەو بەردەوام دەبێت.
چەندین چاڵاكی جۆراوجۆر لە ئاهەنگەكەدا پێشكەش دەكرێن، لەوانە نمایشی فڕین، گۆرانی و موزیك و هەڵپەڕكێ و دەیان جۆری دیكەی چاڵاكی پێشكەشی گەشتیارانی گۆمی فێڵاو دەكرێن كە دەبنە هۆی دڵخۆشكردنی گەشتیاران.
چەندین چاڵاكی جۆراوجۆر لە ئاهەنگەكەدا پێشكەش دەكرێن، لەوانە نمایشی فڕین، گۆرانی و موزیك و هەڵپەڕكێ و دەیان جۆری دیكەی چاڵاكی پێشكەشی گەشتیارانی گۆمی فێڵاو دەكرێن كە دەبنە هۆی دڵخۆشكردنی گەشتیاران.