به گوژمهی نزیكهی 400 ملیۆن دینار شارەوانیی هەریر كۆڵانەكانی دوو گەڕەك كۆنكرێت دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شارۆچكەكە، شارەوانیی هەریر بە گوژمەی ٣٨٧ ملیۆن و حەوتسەد هەزار دينار پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سەنتەری ناحیەی هەریر جێبەجێ دەكات.
پڕۆژهكه پێكهاتووە لە كۆنكرێتكردنی گەڕەكەكانی شێروانە و سەرتیش لە سەنتەری ناحیەی هەریر كە ٢٠٠٠٠ مەتر دووجا كۆنكرێتكردن و ١٦٠ مەتر ئاوەڕۆى لوولەیى لەخۆ دەگرێت، بەهۆیەوە تەواوی كۆڵانەكانی ئەم گەڕەكانە لێی سوودمەند دەبن و ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارۆچكەكە بەرز دەكاتەوە.