Skip to the content

بە هەزاران گەشتیار سەردانی هاوینەهەوار و شوێنە گەشتیارییەكانی زاخۆ دەكەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق  (GOV.KRD)- بەهۆی بایەخدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سێكتەری گەشتوگوزار و ڕێكارەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ گەشتیاران و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بازگە و شوێنە گەشتیارییەكان، ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر گەشتیار هاتنە هەرێمی كوردستان.

سنووری زاخۆ وەك ناوچەیەكی گەشتیاری ژمارەیەكی یەكجار زۆر گەشتیاری هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراقی گرتەخۆی بە تایبەتی گەشتیاران بە لێشاو سەردانی پردی دەلال و هاوینەهەوارەكان و شوێنە گەشتیارییەكانی سنوورەكە دەكەن، لەم سێ ڕۆژەی جەژندا بە هەزاران گەشتیار سەردانی سنوورەكەیان كردووە و ژمارەكەش لە هەڵكشاندایە.