بە گوژمەی 288 ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و تۆڕی ئاو لە كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی ٢٨٨،٠٩٩،٠٠٠ دینار و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لە هەردوو گەڕەكی حەسەناوە و كەمئەندامان جێبەجێ دەكرێت كە بە هەزاران كەسی لێی سوودمەند دەبن.
پڕۆژەكە پێكهاتووە لە درێژكردنەوەی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و دروستكردنی شەقام بۆ هەردوو گەڕەكەكانی حەسەناوە و كەمئەندامان لە سنووری شارەوانیی كەسنەزانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، لە ڕێكەوتی 1/9/2021 دەستیپێكردووە و تاوەكو ئێستاش بەڕێژەی ٩٢٪ی كارەكانی تەواوكراون و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.
دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەكە دڵخۆشن بە تەواوبوونی پڕۆژەكە، بەهۆی ئەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەو شوێنانە بەرز دەكاتەوە.