بە گوژمەی ٦٠ ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردنی شەقام لە دهۆک جێبەجێ دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری دهۆك، تیمەكانی شارەوانی دەستیانكرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێكخستنی شەقام و قیڕتاوكردن لە ماسیكێ.
پڕۆژەكە لە سنووری شارەوانیی ڕۆژئاوای سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك بە گوژمەی ٦٠ ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی دەست بە جێبەجێكردنی كراوە، بە تەواوبوونی كارئاسانییەكی زۆر بۆ شۆفێران و هاووڵاتییانی سنوورەكە دەبێت.
ئەمە جگە لەوەی ئێستا لە سنووری شارەوانییەكانی دهۆك چەندین پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكان لە قۆناغی جێبەجێكردندان.