Skip to the content

بە گوژمەی ٧٣٤ هەزار دۆلار ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ قیڕتاو دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە سەرجەم ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ٧٣٤ هەزار دۆلار، پرۆژەی قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ لە سنووری شارەوانیی هەڵەبجە دەستیپێكرد و لە نزیكترین كاتدا تەواو دەبێت.
لەسەر بودجەی شارەوانی بە گوژمەی ٧٣٤ هەزار دۆلار و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، پرۆژەی ڕێگاسازی و قیڕتاوكردنی ڕێگەی گوندی عەبابەیلێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت كە ژمارەیەكی زۆری دانیشتووانی گوندەكە و سنوورەكە لێی سوودمەند دەبن.