تیمەكانی شارەوانیی قەڵادزێ هەڵمەتێكی گەورەی خاوێنكردنەوەیان بەڕێوە برد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی پاراستنی پاكوخاوێنی و ژینگەی شارۆچكەكە، هەڵمەتێكی گەورەی هەڵگرتنەوەی پاشماوە و خۆڵ و خاشاك لەنێو شارۆچكەی قەڵادزێ بەڕێوەچوو كە تێیدا خۆڵ و خاشاكێكی زۆر هەڵگیرایەوە و بۆ شوێنی تایبەت گواسترایەوە.
ئەم هەڵمەتە لەلایەن بەشی ئامێرەكان و بەشی ژینگەی شارەوانیی قەڵادزێ بەڕێوەچوو، لەمیانەیدا پاشماوە و خۆڵ و خاشاكێكی زۆری كەڵەكەبوو لەنێو گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شارۆكەی قەڵادزێ هەڵگیرایەوە و گواسترایەوە شوێنی تایبەت بە خاشاك.
شارەوانیی قەڵادزێ جەخت دەكاتەوە كە لە پرۆسەكە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی سنووری شارۆچكەی قەڵادزێ بە تەواوی خاوێن دەكرێتەوە.