Skip to the content

تیمەكانی شارەوانیی ڕزگاری هەڵمەتێكی چاندنی نەمامیان بەڕێوە برد

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری شار و شارۆچكەكان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخێكی زۆری پێدەدرێت و بە بەردەوامیی لە ڕێگەی دامودەزگەكانی شارەوانی و پارك و باخچەكانەوە پڕۆسەی چاندنی نەمام بەڕێوە دەچێت و پڕۆژەی دروستكردنی پارك و باخچە جێبەجێ دەكرێت.

لەم سۆنگەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری شارەوانییەكە، تیمەكانی شارەوانیی ڕزگاری هەڵمەتێكی چاندنی نەمامی جۆراوجۆریان لە جووتسایدی كەلار-ڕزگاری بەڕێوە برد، كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر نەمام چاندران.