Skip to the content

تیمەکانی شارەوانی سنووری سیتەك خاوێن دەکەنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)-بە مەبەستی پاراستنی پاكوخاوێنی سنووری شارەوانیی سیتەك، تیمەكانی شارەوانی هەڵمەتێكی فراوانیان لە سنووری سیتەك ئەنجامدا و چەندین تۆن خۆڵ و خاشاك و پاشماوەی گەشتیاران هەڵگیرایەوە كە ژمارەیەكی زۆر ئامێر و كارمەندی شارەوانی لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكەدا بەشداربوون.
كۆكردنەوە و چارەسەركردنی بابەتی خۆڵ و خاشاك یەكێكە لە سێكتەرە گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ڕۆژانە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان تیمەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی هەڵمەتی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن و سەرپەرشتیی كاری كۆمپانیاكانیش دەكەن.