تەنیا ئەمڕۆ نزیكەی 20 هەزار گەشتیار سەردانی گەلی عەلی بەگ و شوێنە گەشتیارییەكانی سۆرانیان كردووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە هۆی بایەخدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە سێكتەری گەشتوگوزار و ڕێكارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بە مەبەستی كارئاسانی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گەشتیاران، ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاری ناوخۆی كوردستان و عێراق و بیانی، سەردانی گەلی عەلی بەگ و شوێنە گەشتیارییەكانی سۆران دەكەن.
بە گوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران، ئەمڕۆ 4/4/2022 لە سێیەم ڕۆژی جەژندا نزیكەی 20 هەزار گەشتیار سەردانی گەلی عەلی بەگ و ناوچە گەشتیارییەكانی سۆرانیان كردووە و هەتا دێت ژمارەی گەشتیاران ڕوو لە هەڵكشان دەكات.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر چەند ڕۆژێك پێش جەژن كۆمەڵێك ڕێكاری پێویستی تایبەت بە پێشوازیكردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و عێراقی بڵاوكردەوە كە سەرجەمی خاڵەكان لە بەرژەوەندیی گەشتیاراندان، ئێستاش سنووری پارێزگەی هەولێر و بە تایبەتی سۆران و چۆمان و گۆمی فێڵاو و ناوچەكانی تر پڕ بوونە لە گەشتیار و هەتا دێت ژمارەكەش لە بەرزبوونەوەدایە.