خزمەتگوزاریی گەشتیاری بۆ گەشتیارانی تاڤگەی كانی بەست له قهزای چۆمان دابین دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی قەزای چۆمانیان لە سنووری ئیدارەی سۆران كرد، تاڤگەی كانی بەست یەكێك لەو شوێنانەیە كە ئەمساڵ پێشوازی لە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار كرد و بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمانیش بەنیازه خزمەتگوزاریی گەشتیاری لەو شوێنە دابین بكات.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پلانی دایە بایەخێكی زیاتر بە سێكتەری گەشتوگوزار بدات، بە پێی پلان و ئاسانكارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد.
ڕۆژی هەینی، ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی "تاڤگەی كانی بەست"یان كرد، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان ڕایگهیاند: ئەو تاڤگەیە كەوتووەتە سنووری قەزای چۆمان لە ناحیەی قەسرێ، یەكێكە لە تاڤگە بەرزەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق كە بەرزییەكەی ٣٦ مەترە و سروشتێكی سەرنجڕاكێشی هەیە و جێگەیەكی ئارامە بۆ گەشتیاران، هەروەها لە پلانماندایە خزمەتگوزاریی زیاتر لەو تاڤگەیە بۆ گەشتیاران دابین بكەین و پەرەی زیاتری پێ بدەین.