Skip to the content

زیاتر لە ٨٦ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی سێكتەری ئاوی دهۆك خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- بە گوێرەی پلانی ساڵی٢٠٢٢ و لەسەر داهاتی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی ٨٦،٢١١،٠٠٠ هەشتا و شەش ملیۆن و دووسەد و یازدە هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ئاو لە سنووری سێمێل، ئامێدی، بەردەڕەش، شێخان، كە ئەم پڕۆژانە كاریگەرییان لەسەر پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی ئەو سنوورانە دەبێت، كە بوارەكانی تۆڕی ئاو و دابینكردنی ئامێر و نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەكانی ئاو دەگرێتەوە.