زیادکردنی ئاشکرا بۆ زەوییە بازرگانییەکانی هەشتی حەسارۆک ئەنجام دەدرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو (29/5/2022) كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕادەگەیەنێت كە تەواوی پارەكەی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هەشتی حەسارۆک تەرخان دەكرێت.
ژمارەی زەوییەكان:
1- 11561 /8ک 93حەسارۆک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 3672 مەتر دووجا.
2- 11834 /8ک 93حەسارۆک/ زەوی بازرگانی/ ڕووبەر: 4752 مەتر دووجا.
بەپێی ئاگادارییەكی (لیژنەی یەكەمی فرۆشتن و كرێدان)ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كە لە ڕێكەوتی 26/4/2022 بڵاوكراوەتەوە، ئەو پارچە زەوییانەی ئاماژەیان پێ كراوە، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2021) هەر كەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو. زیادكردنەكە لە (30) سییەمین ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگەدارییە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دەست پێ دەكات.