شارەوانی هەولێر ڕێگەی سەرەكیی هەولێر-گوێڕى نۆژەن کردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران، تیمەكانی شارەوانی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی چاڵی ڕێگە و شەقامەكان چاك دەكەنەوە، لەم چوارچێوەشدا شارەوانیی هەولێر پرۆسەیەكی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی لە هەولێر ڕاگەیاندووە.
وێڕای نۆژەنكردنەوەی چەندین شوێنی تر، تیمی چاککردنەوەی شەقامەکانی بەڕێوەرایەتیی شارەوانیی شەش و كارگەی قیری سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، پرۆسەكەیان بەڕێوەبرد كە تێیدا چاڵەکانی ڕێگای سەرەکی هەولێر – خەبات و گوێڕ چاككرانەوە، ئەمەش كارئاسانی بۆ هاتوچۆی شوفێران دەكات و كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆش دەبێت.