شارەوانیی دهۆك بە گوژمەی ٥٢ ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن لە گوندی گەڤەركێ جێبەجێ دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە گوژمەی ٥٢ ملیۆن دینار، لە گوندی گەڤەركێ لە سنووری شارەوانیی ڕۆژئاوا، سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردن كرا، ئەم پڕۆژەیە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت و هاووڵاتییانی گوندەكە بە جێبەجێكردنی دڵخۆشن.
ئێستا لە قۆناغی یەكەمدا بە گوژمەی ١٨,٢٠٠,٠٠٠ دەست بە كاری كۆنكرێتكردن كراوە و قۆناغی دووەمیش بە گوژمەی ٣٤،٤٤٨،٠٠٠ كارەكانی تری پرۆژەكە جێبەجێ دەكرێت كە پێكهاتووە لە دانانی كێربستۆن و كۆنكرێتكردن، ڕێژەی ٥٥٪ی كارەكانی تەواو كراوە و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە
جێبەجێكردنی هەردوو قۆناغی ئەم پڕۆژەیە، ئاستی خزمەتگوزاری لەو گوندە بەرز دەكاتەوە و دەبێتە هۆی بەخشینی سیمایەكی جوانیش بە گوندەكە و ئاسانكاری هاتوچۆ بۆ هاووڵاتییان و شۆفێران.