شارەوانیی دهۆك پرۆژەیەكی قیڕتاوكردنی جێبەجێ كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی شاری دهۆك، لەسەر داهاتی شارەوانی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن لە شاری دهۆك جێبەجێ كرا و وێڕای ئەم پرۆژەیە چەندین كاری دیكەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
پرۆژەكە لە شەقامی شاخكێ و لەسەر داهاتی شارەوانی و لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی دهۆكەوە جێبەجێ دەكرێت، تاوەكوو ئێستاش بە ڕێژەی زیاتر لە ٧٠5%ی كارەكانی تەواو كراوە و سبەی دوا قۆناغی كارەكان تەواو دەبێت.
ئەم پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری لەو سنوورە دەبێت و هاوكات كارئاساطش بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران دعكات