شەقام و كۆڵانەكانی ههولێر نۆژهن دهكرێنهوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان یەكێكە لە كارە گرنگەكانی دامودەزگەكانی شارەوانی لە سەرتاسەری كوردستان و بەردەوام كار لەو بوارەدا دەكرێت. بۆ ئەوەی شەقامەكانی شاری هەولێر تێكنەچن و گرفت بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروست نەبێت، پڕۆژەكانی نۆژەنكردنەوە لە شارەكەدا بەردەوامە.
تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕێگەی تیمی چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنج و کارگەی قیڕی شارەوانیی هەولێر لە ماوەی ڕابردوودا هەڵمەتی چاککردنەوە و ڕێكخستنەوەیان لە شەقامی نێوان 40 مەتری و 100 مەتری و چەند شوێنێكی تر بەڕێوەبرد و ئێستاش بەردەوامن لە هەڵمەتەكە بۆ چاککردنەوەی شکست و چاڵی شەقامەكان لە شاری هەولێر.
تیمەكانی شارەوانی لە پارێزگای هەولێر بەردەوام چاودێریی شەقامەكان دەكەن بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێك پێویست بە كاری نۆژەنكردنەوە بكات، كاری ڕێككاری و دووبارە قیڕتاوكردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكان ئەنجام دەدەن.