Skip to the content

شەقامەکانی گەڕەكی كوێستان لە شاری هەولێر، نۆژەنکرانەوە


هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان بەردەوامن لە چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکانی شاری هەولێر و ئەمڕۆ دووشەممە ١٦/٥/٢٠٢٢ لەلایەن تیمی چاککردنەوەی شەقامەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو بە هاوکاریی کارگەی قیڕی شارەوانیی هەولێر هەڵمەتێكی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردن لە گەڕەکی کوێستان جێبەجێ كرا، وێڕای ئەمە لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانیی هەولێر كاری نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن بەڕێوە دەچێت.
نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان یەكێكە لە كارە گرنگەكانی تیمەكانی شارەوانی بۆ ئەوەی ڕێگری لە تێكچوونی شەقامەكان بكەن و گرفتی هاتوچۆش دروست نەبێت.