Skip to the content

كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ ٨٥٪ی كارەكانی تەواو بووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- كارگەی چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە قەدشێ كە توانای چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی ١٣ شارەوانیی سنووری پارێزگەی دهۆكی هەیە، نزیكەی سێ ساڵە كاركردن تێیدا بەردەوامە و  ئێستاش نزیكەی ٨٥٪ی كارەكانی تەواوكراون، ئامێر و بەشی زۆری پێداویستییەكانی بەگەڕخستنی بۆ داندراوە، تەنیا چەند ڕێكارێكی كارگێڕی ماون بۆ ئەوەی دەستبەكارەكانی بكات.
ئەو كارگەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و لەسەر ڕووبەری ٩٦ كیلۆمەتر دووجا لە سنووری شارەوانیی قەدشێ دروست دەكرێت و خۆڵ و خاشاكی ١٣ شارەوانیی لە زاویتە و باگێرا تاوەكو شیلادزێ و چەمانكی و كانی ماسێ و چەندین شوێنی دیكە چارەسەر دەكات، وێرای ئەمە كاریگەری زۆری لەسەر ڕێگریكردن لە پیسبوونی ژینگەی سنوورەكە هەیە و بە تەواوبوونی چیتر خۆڵ و خاشاك گرفت بۆ ژینگە و هاووڵاتییانی سنوورەكە دروست ناكات.
كارگه‌كه‌ هەلیكاری خۆماڵیش بۆ هاووڵاتییانی ناوچەكە دروست دەكات و وەك شارەوانیی قەدشێ دەڵێ ئەو كارگەیە پێویستییەكی گرنگە بۆ سنوورەكە.