لە سێ ڕۆژی جەژن زیاتر لە 138 هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری عێراقی و بیانی ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كرد، تەنیا لە سێ ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 138 هەزار گەشتیاری ناوخۆی كوردستان و عێراقی سەردانی سەنتەری شاری هەولێریان كرد و زیاتر لە 1700 شوێنی مانەوە و نووستنیان بۆ دابین كرا.
ئیسماعیل مینە خان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر گوتی: بەهۆی ئاسانكاری لە ڕێكارەكانی پێشوازیكردن لە گەشتیاران، تەنیا لە سێ ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 138 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی هەولێری پایتەخی هەرێمی كوردستانیان كرد، ئەمەش ژمارەیەكی زۆرە.
لەبارەی پێشوازیكردن لە گەشتیارانیش، گوتی: بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران كرا و ئەمەش وایكرد كە ژمارەی گەشتیاران لە هەڵكشاندا بێت، هەروەها لەنێو شار و قەزا و ناحیەكانی سەر بە هەولێردا زیاتر لە 1700 شوێنی مانەوە و تەختی نووستنیش بۆ گەشتیاران دابین كرا، ئێستاش گەشتیاران سەردانی هەولێر دەكەن.