نزیكەی ٧٠ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ خەرج دەكرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی ٧٠ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر و ئێستا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەش لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی هەولێرەوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
لەسەر ڕێژەی ١٥%ی داهاتی شارەوانیی هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی ٧٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی هەولێری نوێ، كەرتی 250 لە شاری هەولێر.
وێڕای ئەم پرۆژەیە ئێستا زیاتر لە سێزدە پڕۆژەی هەمەجۆری قیڕتاوكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەك و شوێنە جیاوازەكانی شاری هەولێردا لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە جێبەجێ دەكرێن.