Skip to the content

نزیکەی 190 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شەقڵاوە و خەبات و شەمامك و كەورگۆسك خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا بە خەرجكردنی گوژمەی  189,784,000 دینار بۆ جێبەجێكردنی چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی  شەقڵاوە، خەبات، شەمامك، كەورگۆسك لە دەوروبەری هەولێر.
ئەم گوژمەیە لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی خەرج دەکرێت.
پڕۆژەكان پێكهاتوون لە:
 - نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە سنووری شارەوانیی كەسنەزان.
 - كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە قەزای شەقڵاوە.
 - قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكی لە سنووری شارەوانیی شەمامك.
- دروستكردنی شەقامی كۆنكرێتی لە سنووری شارەوانیی خەبات.