وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی نزیكەی ١٤٨ ملیۆن بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێبەردان دا
![](/media/11756/ك2.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132970872820000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گوندی سێبەردان گوژمەی نزیكەی ١٤٨ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئەو گوندە خەرج دەكرێت.
گوژمەكە لەسەر داهاتی ١٥%ی شارەوانیی هەولێر و بە گوێرەی پلانی ٢٠٢٢ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گوندی سێبەردان، ڕەزامەندی خەرجكردنی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پێدراوە.