Skip to the content

وەزارەتی شارەوانی ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی نزیكەی ١٤٨ ملیۆن بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سێبەردان دا


هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گوندی سێبەردان گوژمەی نزیكەی ١٤٨ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئەو گوندە خەرج دەكرێت.

گوژمەكە لەسەر داهاتی ١٥%ی شارەوانیی هەولێر و بە گوێرەی پلانی ٢٠٢٢ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گوندی سێبەردان، ڕەزامەندی خەرجكردنی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە پێدراوە.