پاركێكی گشتی لە گەڕەكی ماسیكێی دهۆك دروست دەكرێت
![](/media/11894/280724555_5490808717605555_6705224882391685150_n-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132972686310000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە مەبەستی زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی و جوانكردنی سیمای گەڕەكەكە، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی دهۆك لەسەر ڕووبەری 1600مەتری چوارگۆشە پاركێكی گشتی لە گەڕەكی ماسیكێ دروست دەكەن،
گوژمەی دروستکردنی پاركەكە زیاتر لە 42 ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی دهۆك و لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانەوە جێبەجێ دەكرێت و تاوەكو ئێستا ٩٠%ی كارەكانی پڕۆژەکە تەواو كراوە و لە قۆناغی داهاتووشدا كاری چاندنی سەوزایی تێدا ئەنجام دەدرێت.