پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆ لە شارۆچکەی کۆیە جێبەجێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ بایەخدانی زیاتر بە پرۆژە حزمەتگوزارییەكانی شارەكە، لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی كۆیە پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆ و كێربستۆن لە گەڕەكی (175)كان جێبەجێ كرا و شارەوانیی كۆیەش جەخت دەكاتەوە لە داهاتوودا پرۆژەیان بۆ گەڕەكەكانی دیكەش دەبێت.
پرۆژەكە چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێت و بە گوێرەی ئەو پلانەی بۆی دانراوبوو لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو كرا. بڕگەكانیشی پێكهاتوون لە قیڕتاوكردن و ئاوەڕۆ و كێربستۆن، سەرجەم دانیشتووانی ئەو گەڕەكە لێی سوودمەندبوون. هەروەها شارەوانیی شارەكە جەخت دەكاتەوە كە لە داهاتوودا بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە گەڕەكەكانی دیكەش، پرۆژەیان دەبێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار