Skip to the content

پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە گوژمەی زیاتر لە ١٣٢ ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری کە دەکەوێتە گەڕەكی ڕزگاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێت، لە ئێستادا  بە ڕێژەی ٩٥٪ كارەك انی ئەم پڕۆژەیە تەواو كراون و  بە تەواو بوونیشی  كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر ئاسانكاری هاتوچۆ لە شەقامەكە دەبێت.