پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو له قەڵادزێ جێبەجێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پرۆسەی گەیاندنی ئاو بە هاووڵاتییان، یەكێكە لە ئەركە گرنگەكان و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بە بەردەوامیی تۆڕەكانی گەیاندنی ئاو نۆژەن دەكەنەوە، بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتییان بگەیەندرێت.
لهم چوارچێوهیهشدا تیمەكانی فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاوی خواردنەوەیان بۆ ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی ڕاپەڕین جێبەجێ كرد، كە ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە ٢٠٠ ماڵی سنوورەكە لێی سوودمەند دەبن و گرفتی گەیشتنی ئاوی خاوێن لەم سنوورە چارەسەر دەكات.