Skip to the content

ژمارەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی "دووکان"یان کرد


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە هۆی بایەخدان و پلانی پەرەپێدانی سێکتەری گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆیی و عێراقی و بیانی لە کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە.
لە یەکەم ڕۆژ و دووەم ڕۆژی جەژندا، ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری ناوخۆیی و عێراقی سەردانی پارک و شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد،  ڕۆژی سێشەممە لە دووەم ڕۆژی جەژندا ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوویان لە شارۆچکەی دووکان کرد بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە شوێنە گەشتیاری و لەنێو ژینگەی جوانی دووکاندا کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.
لە گۆمی فێڵاو لە سنووری چۆمان، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان، ئاهەنگێکی گەورەی بۆ گەشتیاران ساز کرد و بە هەزاران گەشتیاری عێراقی و هەرێمی کوردستان بەشداریان لە چاڵاکییەکانی ئاهەنگەکەدا کرد.