گرفتێكی گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەكی چوارچرا لە ڕانیە، چارەسەر كرا
![](/media/11820/800.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132971825950000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، بەشی دابەشكردن و چاكسازیی ئاوی ڕانیە، بۆریی گەیاندنی ئاوی لە گەڕەكی چوارچرا درێژ كردەوە كە بەهۆیەوە پرۆسەی گەیاندنی ئاو لەو گەڕەكەکە بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت و چەندین ماڵیش لێی سوودمەند دەبن.