Skip to the content

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی بیر و پڕۆژەكانی ئاوی زاخۆ خەرج دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دابینكردنی چەند پێداویستییەکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ بەمەبەستی دابینكردنی پەمپ و ماتۆری غەتاس و پێداویستی پڕۆژەی ئاوی زاخۆ، درا.
گوژمەكە بە گوێرەی پلانی ٢٠٢٢ و لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ خەرج دەكرێت و كاریگەریشی لەسەر پڕۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییانی زاخۆ دەبێت، بە تایبەتی لەم وەرزەی ئێستا كە هاووڵاتییان پێویستیی زیاتریان بە ئاوی خاوێن دەبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ لەسەر داهاتی شارەوانیی زاخۆ پڕۆژەیەكی دروستكردنی ئاوەڕۆ جێبەجێ كرا كە بە هۆیەوە ئاستی خزمەتگوزاری لەو سنوورە بەرزتر دەكاتەوە. پڕۆژەكەش لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەكرێت كە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتییان لێی سوودمەند دەبن. ئەمەش لەكاتێكدایە ئێستا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە لە شارەكەدا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.