Skip to the content

لە ماوەی هەفتەیەكدا نزیكەی هەزار گەشتیار سەردانی پاركی شوێنەواریی فایدەیان كردووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-قۆناغی یەكەمی پاركی شوێنەواری فایدە لە شاری دهۆك، پاش سێ ساڵ كاركردنی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و تیمی زانکۆی ئۆدینەی ئیتاڵی،كە بە ناوچەیەكی دەگمەن هەژمار دەكرێت لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كرایەوە.

مانگی ڕابردوو، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی پاركی فایدە ڕایگەیاند كە ئەم قۆناغەی پاركەكە پێکدێت لە جۆگەیەکی ئاودێری بە درێژایی ١٠ کم و چەندان هەڵکۆڵینی بەردینی ناوازە لەسەر دیوارەکانی لەخۆ دەگرێت كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری ٢٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا و بەهایەکی گرنگیی جیهانی لە بواری شوێنەواردا هەیە.

شایانی باسە لە ماوەی هەفتەیەکدا نزیكەی هەزار گەشتیار سەردانی پاركی فایدەی شوێنەوارییان كردووە. چاوەڕێدەکرێت ئەو ڕێژەیە لە ماوەی ئایندەدا چەندهێندە بەرزتر بێتەوە.