پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە زاخۆ جێبەجێ كرا
![](/media/16512/315566305_503612811812469_7595326002161606348_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133129724270000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە مەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی پرۆژەكانی زاخۆ، بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە زاخۆ جێبەجێ كرا.
پرۆژەكە كەوتووەتە گەڕەكی ئەیاز و پێكهاتووە لە قیڕتاوكردنی شەقام و دروستكردنی ئاوەڕۆیەك و لەسەر داهاتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆوە جێبەجێ كرا.
ئەو پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكەكە دەبێت و هاوكات ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی زاخۆ چەندین پرۆژەی دیكە هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان.