بەریتانیا دەخوازێت لە بوارەكانی ژینگەدا هەماهەنگیی زیاتری لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەبێت
![](/media/16554/315246353_500589215438447_4620465048800959636_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133130511040000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە دەیڤید هەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری كرد و لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر هەماهەنگیی زیاتری وڵاتەكەیان لە بوارەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار كرا.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگییەك لەلایەن وڵاتانی پێشكەوتووی جیهانی و بەناوی حكوومەت و شاندی بەریتانیا، هیوایان خواست بتوانن لە بواری ژینگە و خاوێنکردنەوە و چارەسەری خاشاک، هاوکاری و هەماهەنگی بکەن.